ژمارەی بریندارەکانی چەمچەماڵ بوونە پێنج کەس

دوای ئەوەی ئەمڕۆ خێزانێک لەلایەن زاواکەیانەوە هێرشیان کرایە سەر، چوار ئەندامی خێزانێک کوژران و دووی دیکەش برینداربوون، کەمێک پێش ئێستاش یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

 

خەسوی بکوژەکە، کە تەمەنی ٦٨ ساڵ بووە و لە رووداوەکەی ئەمڕۆدا بەسەختی بریندارکرا، بەهۆی برینەکانی گیانی لەدەستدا و ژمارەی کوژراوەکانی رووداوەکە بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانیدا، ئەفسەرێک بەچەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گوللەی لێکردن، لە ئەنجامدا هاوسەرەکەی خۆی و خوشک و برا و برازایەکی هاوسەرەکەی دەستبەجێ کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندارکرد کە یەکێکیان خەسوی و ئەوی دیکەش برازای هاوسەرەکەی بوو.

 

 دوای چەند کاتژمێرێکیش مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانی خەسوی گیانی لەدەستدا.

 




PM:01:15:02/05/2022