نرخی پارەی مۆلیدە بۆمانگی ڕابردوو ئاشکراکرا

نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو کە دەکاتە مانگی نیسان لە ‌نێوان (4) هەزار دینار بۆ (5) هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە‌  لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەھلییەكانی سلێمانی بۆ هەژماركردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و كاتژمێرەكانی كاركردن نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ڕابردو (نیسان) لە نێوان (4000) هەزار بۆ (5000) هەزار دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای مۆلیدەی جیاواز دەبێت.

كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، بەیانیان لە سەعات (7)ـی بەیانی تا سەعات (8:00)ـی بەیانی كاردەكەن، هەروەها (12) نیوەڕۆ تا (یەك)ی شەو هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە، پێویستە مۆلیدەكان كارەبا دابین بكەن بۆ هاووڵاتییان.




PM:01:53:08/05/2022