"سبەی ئەگەری بارانبارین و ڕوودانی ھەورە تریشقە لە ئارادایە "


کەشناسێکی کورد پێشبینی دەکات سبەی سێ شەممە ١٠ ی ئایار شەپۆلێکی نزمە پاڵەپەستۆ لە دەریای  ناوەڕاست بگاتە کوردستان و ئەگەری بارانبارین و روودانی هەورە تریشقە هەیە.

ئاراس جەبار، پسپۆرێکی بواری کەشناسی لە پۆستێکید نووسیوویەتی" سبەی سێشەمە ١٠-٥-٢٠٢٢ لە ئەنجامی ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێتەوە بۆ نیمچە ھەور لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا".

ئەو پسپۆرە ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە ھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئەگەری چڕبوونەوەی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی ھەرەمەکی بە رێژە و بڕی جیاواز ئەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان کاریگەری زیاتر ئەبێت.
ئاراس جەبار ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە ناوچە شاخاویەکاندا پلەکانی گەرما زیاتر بە جێگیری ئەمێنێتەوە و لە ناوچە نزمەکاندا بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٤ بە ١٣ ، ھەولێر ٢٦ بە ١٥ پلە ، دھۆک ٢٥ بە ١٤ پلە ، ھەڵەبجە ٢٦ بە ١٣ پلە ، کەرکوک ٣٠ بە ١٩ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٢ بە ١٨ پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٤ بە ١٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٢ بە ١٢ پلە ئەبێت، خێرای با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاک ئەبێت ١٥ - ٣٥ کم/س ئاراستەی با ناجێگیر ئەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمرۆ رایگەیاند کە سبەی سێ شەممە دوانیوەڕۆکەی تاوە باران و هەورە برووسکە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە.




PM:09:11:09/05/2022