بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند،
پشکنینی سەرجەم پاشماوەی تەقینەوەی کافتریاکە کۆتای هاتووە و هیچ کەسێک لە ژێر
پاشماوەی بیناکەدا جێ نەماوە بووە.
دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی
باسی لەوەکرد، سەرجەم پشکنین و پاککردنەوەکان
بە دەست ئەنجامدراوە و بەتەواوی دڵنیابوونەتەوە لەوەی کەس لەژێر بەرد و بلۆکی
پاشماوەی تەقینەوەکە جێنەماوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی وتیشی "پەنگخواردنەوەی
غاز هۆکاری رووداوکە بووە."
باسی لەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە باڵەخانەی
کافتریاکە کە دوو نهۆمە و ژێر زەمیننێکی هەیە، دوو نهۆمەکەی بەتەواوەتی رووخاوە."
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو کاتژمێر ١ و
چوار خولەکی دوای نیوەشەو، لە کافتریایەکی سلێمانی تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە ١٤
کەس برینداربوون.