زاوایەک هێرشدەکاتە سەر ماڵی خەزوری

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر  ئاشکرایکرد، لە گەڕەکێکی شاری هەولێر زاوایەک هێرشی کردووەتە سە ر ماڵی خەزوریو ژنەکەی و برایەکی بریندار کردووە.

 

 ئەمڕۆ ١٥ی ئایار یەک شەممە، هۆگر عەزیز  وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "لە گەرەکی شۆرشی هەولێر کەسێک تەقە لە ماڵی خەزووری کردووە و هاوژینەکەی و برایەکی بریندار دکردووە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە حاڵەتەکانی کوشتن و هێرش کردن و تەقە کردن لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە یەکێک لەو ڕووداوانەش کە بووە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیان  لە ٢ی ئاداری ئەم مانگە هاوکات کە یەکەم ڕۆژی جەژنی، زاوایەکی دیکە هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوری و ٥ کەسی خێزانەکەی کوشت.

 



PM:01:00:15/05/2022