لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دووکەس خۆیان کوشت

ئەمرۆ دوو کەس لە سنوری ناحیەی دێرەلۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دھۆک کوتایی بە ژیانی خۆیان ھێنا.

 

ئەمڕۆ ١٦ی ئایار دووشەممە، بەرێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند " گەنجێکی ٢٦ ساڵ لە کەمپی بێرسڤ لە ناحیەی دەکار لە سنۆری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە پەت کوتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

 

بەپێ وتەی پۆلیس تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە زاخۆ .

 

هەر سەرلەبەیانی ھەر ئەمڕۆ ھاوڵاتییەکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە سەنتەری ناحیەی دێرەلکی سەر ب قەزای ئامێدی بە پەت کوتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

دوای رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد كرا لە دھۆک .



PM:12:21:16/05/2022