بڕیارە دوای مووچەی مانگی چوار، راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بكرێت.
كەناڵی كوردساتنیوزی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە "بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە لە داھاتی نەوت و ٢٠٠ ملیار دینارەكەی بەغداد مووچەی مانگی ئایار دابەشبكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێكی زۆری فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی پێنجیان رەوانەی گەنجینەكان كردووە و ووردبینی تێدا دەكرێت".
هەر بەپێی هەواڵەكە "بڕیارە دوای مووچەی مانگی چوار راستەوخۆ موچەی مانگی پێنج دابەش بكرێت، داھاتی ناوخۆش بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تەرخان دەكرێت".
جێی ئاماژەیە حكومەتی هەرێم لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردوو كردووە، بڕیاریشە تا رۆژی 28ی ئەم مانگە سەرجەم وەزارەتەكان مووچەی مانگی رابردوو وەربگرن.