لێدوان له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمەرگە قه‌ده‌غه ده‌كرێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌پێی رێنمایی حكومه‌تی هه‌رێم، لێدوان له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا قه‌ده‌غه ده‌كرێت
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت هیچ فه‌رمانده‌یه‌ك له به‌ره‌كانی جه‌نگ لێدوان بدات.
وتیشی: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لێدوان له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له به‌ره‌كانی جه‌نگ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له جه‌له‌ولا چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی لێدوانی دژ به‌یه‌كیان دابوو به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر راستی و دروستی رووداوه‌كان جێهێشتبوو.
PM:02:48:30/07/2014