زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" داهاتی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستە، هیچ هۆکارێک نیە بۆ درێژکردنەوەی وادەی دابەشکردنی". 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی (پێنج)ی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" پارەی پێویست بۆ موچە (٦٠٠ ملیۆن دۆلارە) ئێستا داهاتی نەوت(٥٠٠ ملیۆن دۆلارە) و ناوخۆ بۆ دوو مانگ(٤٠٠ ملیۆن دۆلارە)! واتە داهات زیاترە لە موچە و پێویستە بەخێرایی دابەشکردن کۆتایی بێت، داهاتی نەوت بەوەی (٤٢%) دەمێنێتەوە نزیکەی (٥٠٠) ملیۆن دۆلارە".
ئەوەشی خستەڕوو، مانگی پێشوو بە پارەی نەوت و بەغداد مووچە دابەشکرا، داهاتی ناوخۆ بەکار نەهات کە زیاتر لە (٢٠٠) ملیۆن دۆلارە، دوو مانگ دەکاتە (٤٠٠) ملیۆن دۆلار. 
 
جەختیشیکردەوە، ئێستا داهاتی پێویست بۆ مووچە لەبەردەستە و هیچ هۆکارێک نیە بۆ درێژکردنەوەی وادەی دابەشکردن. 


PM:12:30:25/05/2022