مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە

بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەریندژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە و داوای مووچەكانیان دەكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٥ی ئایار، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەرین دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە و داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن و كێشەكانیان چارەسەر بكەن.


وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن خۆپیشاندانی ئەوان بۆ داوا كردنی مووچەكانیانە لە حكومەتی هەرێم و هاوكات داوای پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكەن كە ماوەی چەندین ساڵە حكومەتی هەرێم ڕایگرتووە.




PM:01:55:25/05/2022