زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ڕاگەیەندرا

سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دێت و رۆژی یەکشەممەی داهاتووتریش مووچەی مانگی ئایار خەرج دەکرێت.

میدیای رەسمی گۆڕان، ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە هەواڵێكدا بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستیپێکردوە و رۆژی یەکشەممەی داهاتوتر کە دەکاتە ٥ی حوزەیران، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەدا (٨٠)ی پارەی مووچە بۆ ئەم مانگە ئامادەییە و تەنها بۆ لەسەدا (٢٠)ی مووچە پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەسترێت و بەبێ کێشە مووچە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە" بە درێژایی هەفتەی رابردوو وەزیری دارایی لە سلێمانی دەوامیکردوە و لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەدواداچون و وردبینیکردن لە داهاتی سلێمانی تاوەکو گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهات بزاندر.ێت و هەفتەی داهاتو دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی". 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران پشت بە داهاتی (نەوت، داهاتی ناوخۆ، هاریکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد) دەبەستێت. 


PM:03:20:27/05/2022