ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پاش بەدواداچوون دابەشکردنی ژمارە‌ی نوێی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی ڕادەگیرێت".
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پاش بەدواداچونمان و خستنەڕووی گرفتەکانی دابە‌شكردنی ژمارە‌ی نوێی ئۆتومبێل لە‌سلێمانی، جێگری سەرۆک وە‌زیران پە‌یوە‌ندی پێوە‌كردین‌و بڕیارە گۆڕانكاریی لە‌و میكانیزمە‌ی ئێستا بكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانكارییه‌كه بە‌شێوازێكه كە سودی زیاتری بۆ داھاتی گشتی و شاری سلێمانی بە‌تایبە‌ت دە‌بێت، هاوکات لە زووترین کاتدا لەگەڵ بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی کۆدەبینەوە بۆ داڕشتنی ئە‌و میکانیزمە.
له وه‌ڵامى سه‌رنجى هاوڵاتیانیش ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكردووه، نزیکەی به‌بەهای چوار ملیۆن دۆلار ژماره فرۆشراوه، بەڵام هەر لەجێیەک ڕابگیرێ باشە شتی نایاب زۆر ماوە، بۆ نمونه ژماره‌ى نایاب هێشتا زۆر ماوە له‌ژماره یه‌ك هه‌تا ٩٩٩.