ڤیدیۆ.. لە قەزای زاخۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن (٢٣) ساڵ دۆزرایەوە

ئەمڕۆ ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تەرمی گەنجێکی تەمەن (٢٣) ساڵ لە ئاوی خابیری سنوری ئیدارەی قەزای زاخۆ دۆزرایەوە. 

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێک لە ئاوی رووباری خابیری زاخۆ دۆزرایەوە، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی مەلەکردندا خنکابوو". 
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی (ع. ح، ب) ە و تەمەنی (٢٣) ساڵانە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ناوچەکە کراوە. 


PM:07:08:04/06/2022