لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، لەڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسنوری ناحیەی دینارتە دوو برا گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمشەو لەڕوداوێكی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لە گەلی زێوەی سەر بەناحیەی دینارتە رویدا كە دوو سەرنشینی تێدا بووە و هەردوكیان بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە دەستبەجێ لەشوێنی روداوەكە كۆتایی بەژیانیان هات كە برای یەكترن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە "هۆكاری سەرەكی روداوەكە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا پیكاب بوز، بۆ خێرایی لێخوڕین و بێئاگایی لە رەوشی شەقام دەگەڕێتەوە و لێكۆڵینەوەش لەبارەی روداوەكە بەردەوامە".

پاشنیوەڕۆی دوێنێش لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە شاری سلێمانی سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە دوو دەستگیران و خوشكی كچەكە بوو.




PM:09:42:04/06/2022