سەرۆكی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی ڕاگەیاند
"لە شاری سلێمانی، لەچەند هێڵێكی پاس نرخی پاسیان لە ٥٠٠ دینارەوە كرد بە ٧٥٠
دینار".
ئەمڕۆ یەکشەممە، جەلال ئەبو بەكر، سەرۆكی سەندیكای
گواستنەوەی سلێمانی ڕاگەیاند، كرێی پاس لە چەند هێڵێكی پاس گران بووە، بە هۆی ئەوەی
نرخی بەنزین لە بەرزبوونەوەدایە.
وتیشی، كرێی پاس لە هێڵەكانی سەرچنار و بەكرەجۆ
لە ٥٠٠ دینارەوە بووە بە ٧٥٠ دینار ، پێشبینی دەكرێت لە هێڵەكانی شەكرەكە و ڕاپەڕینیش
گران بكرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، نرخی بەنزین هەتا دێت ڕوو
لە زیادبوون دەكات، ئەمە سەرەڕای چەندین قەیرانی دیكە كە بەرۆكی هاوولاتییانی هەرێمیان
گرتووە.