لەسەر فەرمانی حکومەتی هەرێم بڕی (٢٠) ملیار دینار، بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکرا.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیدا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار، بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، پارهكه بۆ پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان خهرج دهكرێت.