لەبارەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ یاداشتێکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان کرد. 

لە نوسراوێکدا کە واژۆی (٤١) ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیادا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنێکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی (وه‌زیرانی پەروەردە و دارایی و ئابوری) لەبارەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ ئەنجام بدرێت. 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" داواكارین له‌ نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌و یاداشته‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ زیاتر لە (سی هه‌زار) مامۆستای وانه‌بێژ".

دەقی نوسراوەکە:


PM:01:10:07/06/2022