پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچێك كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمار كرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەك هەرەشە بەكاری هێناوە".
بەپێی راگەیەنراوەكە "لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ك ، ع تەمەن 20 ساڵ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .