مامۆستایەكی زانكۆ ڕایدەگەیەنێت" كارەبای پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین كەمكراوەتەوە، لە كاتێكدا كارەبای هەولێر و ئیدارەی سۆران زیادکراوە".
ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانكۆ بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت" كارەبای پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین كەمكراوەتەوە، تەنها بە ٢٧% دیاریكراوە، لەكاتێكدا كارەبای پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بە ٤٣.٩% دیاریكراوە، ئەمەش ڕێژەیەكی ئێجگار كەمە بۆ سلێمانی".
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لە بەڕێوبەرە گشتیەكان و لێپرسراوەكانی وەزارەتی كارەبا بەم دابەشكردنە ناڕازی بوون، بەڵام وەزیری كارەبا بەپێداگیری خۆی تێیپەڕاندوە.