قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و کوڕی بچووکی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆک کۆمار رایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و به‌ناوی مام جه‌لاله‌وه ته‌له‌فونی بۆ هیچ په‌رله‌مانتارێک نه‌کردووه پێیان بڵێت ده‌نگ به د. فوا مه‌عسوم بده‌ن.
شه‌وی 2 ی ئاب له میانه‌ی هه‌واڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی KNN راپۆرتێک له‌سه‌ر کێشه‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بڵاوکرایه‌وه، له‌زاری ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که قوباد تاڵه‌بانی شه‌وی ده‌نگدان بۆ د. فواد مه‌عسوم و د. به‌رهه‌م ساڵح، ته‌له‌فونی کردووه بۆ په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی و به‌ناوی مام جه‌لاله‌وه داوای لێکردوون ده‌نگ به فواد مه‌عسوم بده‌ن، ئه‌و له‌م روونکردنه‌وه‌یه‌دا که ئه‌مشه‌و بڵاویکرده‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و هیچ ته‌له‌فونێکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌کردووه‌و مه‌رجه‌عی فراکسیۆنی سه‌وز مه‌کته‌بی سیاسیه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونکردنه‌وه‌که
روونکردنەوەیەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵێک بڵاوبۆتەوە کەگوایە لە شەوی دەنگدانی ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی سەرۆک کۆماری عیراق، فەرمانم بە ئەندامانی پەرلەمان لەفراکسیۆنی سەوز کرد بێت، کە دەنگ بە د.فواد معسوم بدەن، گوایە مام جلال بە باشی دەزانێـت.
بۆیە بەپێویستم زانی ئەم روونکردنەوەیە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و رای گشتی بخەمەروو.
1-مەرجەعی فراکسیۆنی سەوز مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەو تەنها مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت رێنوێنی و ئاراستەی ئەندام پەرلەمانەکانی فراکسیۆنی سەوز بکات، هەروەها ئەندامانی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی سەوز" خاوەن ئیرادەو توانا‌و راوبۆچوون و دەنگی خۆیانن.
2- بەندە وەک قوباد تاڵەبانی، بەهیچ شێوەیەک بەناوی هه‌ڤاڵ مام جلال، هیچ فەرمان و لێدوانێکمان نەداوه‌و نە لەرابردو وە نەلەئێستاو نەلەداهاتوودا، هیچ قسە و فەرمانێک بەناوی مامی خۆتان نادەین.
ناو و پێگەی هه‌ڤاڵ مام جلال بەکارناهێنین و بەڵکو سوپاس بۆخوا و خۆشبەختانە هه‌ڤاڵ مام جلال ئێستا خۆی لەکوردستانەو دەتوانێت بەناوی خۆی قسە بکات و فەرمان دەر بکات.
له‌گه‌ڵ رێزماندا....
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2/8/2014