هەولێر.. فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتە خوارەوە ( وێنە )

 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە هەولێر کەوتووەتە خوارەوە کە فڕۆکەیەکی چاودێری سەربازییە بووە خۆی بە تاوەرێکی هێڵێکی ئینتەرنێتدا داوەو بۆتە هۆی کەوتنە خوارەوەی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە ڕووداوەکە بە(سپی) ڕاگەیاند " رووداوەکە کاتژمێر ١:٢٠ خولەکی پاشنیوەرۆ لە گوندی گرجوتیاری سەر بە ناحیەی عەنکاوە روویداوەو، هێزەکانی ئاسایش گەشێتوونەتە شوێنی رووداوەکەو داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هەر پارچەیەکی فڕۆکەکە کەوتبێتە ماڵیانەوە رادەستی هێزە ئەمنییەکانی بکەن".

ئەوەشی باسکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە فڕۆکەکە و ئەو کۆدانەی لەسەر نوسراون بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی فڕۆکەکە سەر بە کوێیە وبەهۆی نزیکی لە فڕۆکەخانەی هەولێر هێزێکی زۆر بڵاوەی پێکراوە.

 

 




PM:02:23:15/06/2022