فۆڕمی یەکەی نیشتە جێبوون سبەی کارا دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان مژدەی دابەشکردنی شوێنی نیشتە جێ بوون دەداتە هاوڵاتیان و بڕیارە، سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ خۆتۆمارکردنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا بکرێت.

ئەمڕۆ ١٥ی حوزەیران چوار شەممە، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرایکرد "سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی  خۆتۆمار کردن بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت، بۆ دابەشکردنی ئەو ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێچیان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە".

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێچی و کەمدەراتان دروست دەکرێت.

 

 




PM:03:03:15/06/2022