هەولێر.. ناوی ئه‌و به‌نزینخانانه ئاشکرا کرا كه‌ ده‌ستكاری كوالێتی به‌نزین ده‌كه‌ن

لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای هه‌ولێر ناوی ئه‌و به‌نزینخانانەی بڵاوکردەوە، كه‌ ده‌ستكاری كوالێتی به‌نزین ده‌كه‌ن و دەڵێت" (٢٦) بەنزینخانە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران". 

لە بڵاوکراوەیەکدا پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند" بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان و دەستکاریکردنى كوالیتیه‌كه‌ی، لە ماوەی یه‌ك هه‌فته‌دا (٢٦) بەنزینخانەی دیكه‌ لە هەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادران، جیا له‌ داخستنی بەنزینخانەکان، رێکارى یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر".  
ڕوونیشیکردەوە، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ سزادراون (٧٦) بەنزینخانەن، لەم ژمارەیەشدا حەوت بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى داخران.   

ناوی بەنزینخانەکان بریتین لە:  

یەکەم/ بەنزینخانەی (ئارمان) لەکەورگۆسک  

دووەم/ بەنزینخانەی (رۆڤا) لەشەقامی 100م تەنیشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانی  

سێیەم/ بەنزینخانەی (تەیراوە) لەجووت سایدی کۆنی بەحرکە  

چوارەم/ بەنزینخانەی (هیوا/ تەیراوە) نزیک شیرنەمەنی عەشتار  

پێنجەم/ بەنزینخانەی (مان) لەسەر شەقمی کۆڕنیش  

شەشەم/ بەنزینخانەی (سپلندەر) لەشەقامی حەدید و خەشەب  

حەوتەم/ بەنزینخانەی (باران) لەسەر ڕێگای خەبات - هەولێر  


PM:08:05:16/06/2022