زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەكەی كەلار ( نوێکراوەتەوە )


ئەو ئوتومبیلەی لە شاری كەلار تەقییەوە ئەگەری زۆرە بە درۆن تەقێنرابێتەوە. 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە شاری كەلار تەقییەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان رووداوەكە لای سایلۆكە بووە كە دەكەوێتە باكوری ئەو شارە، تائێستا تەرمی ٤ كەس گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و كەسێكیش بریندارەو لەنێو کوژراوەکاندا ئافرەتێکی تێدایە بەناوی لەیلاوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان بریندارەكە خەڵكی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانە، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەكان ناهێڵن میدیاكان بڕۆنە شوێنی رووداوەكە.

ئەو گرووپەی شەوی رابردوو لە ناو شاری کەلاردا بوون و بەیانی چوونەتە ئەو دەڤەرە. 







AM:10:28:17/06/2022