ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق كرد و رایگهیاند" دەبێت پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت".
بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی جەنەرال عەبدولئەمیر یارەڵلا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) بۆ ڕووەڕوبونەوەی تیرۆر.
مهسرور بارزانی ئاماژهی بهوهكرد، پێشمەرگە، دەبێت وەک بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت، چونکە بەهێزبونی پێشمەرگە، لە بەرژەوەندی سەقامگیربونی دۆخی ئەمنی عێراقە بە گشتی، پێویستە سوپای عێراقیش نوێنەرایەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و بەبێ جیاوازی پارێزگاریان لێ بکات.
لهراگهیهندراوهكهدا هاتووە" شاندی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق، وێڕای خستنەڕوی کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە عێراق، ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجی هاتنی ئەم شاندە باڵایە، برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە".