هاوڵاتییەک لە دەریاچەی دووکاندا خنکا

قایمقامی دوکان ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە لە دەریاچەی دووکانی سەروو گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و دوای کاتژمێرێک تەرمەکەی لە ئاوەکە دەرهێندرا و رادەستی کەسوکاری کرا.

سیروان سەرحەد قایمقامی دوکان باسیلەوەرد، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و ئەو کەسەی خنکاوە گەنجە و لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکە بەمەبەستی مەلەکردن روویان لە دەریاچەی دووکانی سەروو کردووە، گەنجەکە ناوی (س.ک) وە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و دانیشتووی قەزای بازیانە.

وتیشی " دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و مەلەوانی چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای کاتژمێریک تەرمەکە دەرکراوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە".

 




PM:06:31:21/06/2022