كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە بەگشتی ئاسمانی زۆربەی شارەکان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونى تۆزێکی سووک، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا لە سنورى باشورى هەولێر و ئیدارەى گەرمیان تۆزو خۆڵەکە زیاتر دەبێت، هاوکات خێرای با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠ بۆ ٢٠) کم.


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لە باشورى شارى کەرکوک ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی ئێوارەدا، هەروەها پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٩

سڵێمانی: ٣٧

دهۆک : ٣٦

کەرکوک: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٠

سۆران: ٣٨

راپەرین: ٣٩

گەرمیان: ٤٤



AM:11:20:22/06/2022