دوای
ئەوەی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیرانی ڕۆژی چوار شەممە، هێرشکرایە سەر کۆمپانیای دانەگاز لە ناحیەی قادر کەرەم، دژە
تیرۆری کوردستان وێنەی شوێنی ڕووداوەکەی
بڵاوکردەوە.
لە
بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ٤:٤٥ خولەک،
یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کراوە.
دەقی
ڕاگەیاندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پاش
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران سەعات 4:45
خولەک، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا، خۆشبەختانە
هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی
دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و لە داهاتوودا تەواوی لێکۆڵینەوەکە
و وردەکارییەکەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە.
بەڕێوبەرایەتی
گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر_CTG