كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەگشتی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵە لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لەکاتەکانی ئێوارە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوکات سبەینێ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بە (١ بۆ ٢) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٩

سلێمانی: ٣٨

دهۆک: ٣٨

کەرکوک: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٠

سۆران: ٣٨

راپەرین: ٣٥

گەرمیان : ٤٤



AM:11:27:29/06/2022