بەپەلە.. مالیكی دوو بڕیار لەسەر شەڕی پێشمەرگە‌و داعش دەردەكات

نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق سەبارەت بە شەڕەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و چەكدارانی داعش دوو بڕیار دەردەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداوە بە سپی میدیای راگەیاند: نوری مالیكی بڕیاریداوە هێزی ئاسمانی عێراق لەگەڵ هێزی پێشمەرگە هاوئاهەنگی بكەن بۆ لێدانی مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش بە فرۆكەی جەنگی سوپای عێراق.

لە بڕیارێكی دیكەدا مالیكی فرۆكەی تایبەت رەوانەی هەولێر دەكات تا لەو رێگەوە یارمەتی بگەیەنرێتە ئاوارەكانی شەنگال كە زیاتر لە 100 هەزار كەس دەبن.




PM:03:26:04/08/2014