رەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەنرا



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا گۆڕانكاری بەخۆیانەوە نابینن و  ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا بە هۆی زیاد بونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە، بە گشتی خێرایی با ١٠ – ٢٠ كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا لە هەندێك ناوچە چالاكتر دەبێت زیاد دەبێت بۆ سەروی ٣٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بە ئاراستەی خۆرهەڵات و باشوری خۆڕهەڵات، مەودای بینینیش ٧ – ٩ كیلۆمەتر  دەبێت لە كاتەكانی ئێوارە كەمتر دەبێتەوە، پلەكانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لەگەل تۆمارەكانی دوێنێ.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد " ئاسمان ساماڵ دەبێت بەهۆی زیادبونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەكانی باشوری هەرێم ، پلەكانی گەرما بە نزیكەی ١ -٢ پلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ تۆماركراوەكانی رۆژی پێشو، خێرایی با  لەسەرخۆ و  مام ناوەند دەبێت ١٠ – ٢٠ كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بە ئاڕاستەی رۆژهەڵات، مەودای بینین  ( ٦– ٨ ) كیلۆمەتر دەبێت".

سەبارەت بە بەرزترین پلەكانی گەرما، كەشناسی ئاشكرای كردوە "هەولێر:٤١، سلێمانی:٤٠، دهۆك:٤٠، كەركوك:٤٤، هەڵەبجە:٤١، سۆران:٣٧، راپەرین:٤٠، گەرمیان:٤٤ دەبێت".



AM:10:59:01/07/2022