سبەینێ لەپەرلەمان ده‌وڵه‌تی یاسا سوورە لەسەر كاندیدكردنەوەی مالیكی
ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كاندیدكردنی نوری مالیكی وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلابوه‌ته‌وه و سبه‌ێنێ به دانیشتنی په‌رله‌ماندا پێشكه‌شیده‌كه‌ین.
هه‌یسه‌م جبوری په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا گفتوگۆكان له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ دیاریكردنی ته‌نها كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه ره‌زامه‌ندی هه‌مووانی له‌سه‌ر بێت به‌رده‌وامه.
ده‌شڵێ: "گفتوگۆكان له قۆناغێكی سه‌ختدایه، چونكه ده‌وڵه‌تی یاسا سوره له‌سه‌ر كاندیدكردنی مالیكی و لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
هه‌یسه‌م جبوری ئاشكراشیكرد، سبه‌ینێ ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان نوری مالیكی وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات و ئه‌وه كاره‌شی به پێی ده‌ستور ئه‌نجام ده‌دات.
PM:04:50:04/08/2014