پلەكانی گەرما دادەبەزن


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ مانەوەی تۆز و خۆڵێكی كەم لە ئاسمانی ناوچەكانی سنوری گەرمیان و پارێزگای كەركوك لەكاتەكانی شەودا كاریگەری نامێنێت و ئاسمان ڕوون دەبێتەوە.   

ناوبراو وتویەتی "پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە بە گوێرەی ناوچەكان نزم دەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٨ بە ٢٤، ھەولێر ٣٩ بە ٢٦ پلە، دھۆك ٣٩ بە ٢٥ پلە، ھەڵەبجە ٤٠ بە ٢٥ پلە، كەركوك ٤٠ بە ٢٩ پلە، لەناوچەكانی گەرمیان ٤٣ بە ٢٨ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٩ بە ٢٤ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٨ بە ٢٣ پلە دەبێت)".   





PM:05:21:01/07/2022