50 خێزانی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە رفێنراون
پاش داگیركردنی قەزای شەنگال لەلایەن چەكدارەكانی داعش، نزیكە 50 خێزانی ئێزیدی لەلایەن ئەو چەكدارانەوە رفێنراون.
بەپێی هەواڵێكی KNNC به سه‌دان خێزانی یه‌زیدیش هێشتا له شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگال ماون و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
له باره‌ی ره‌وشی خێزانه‌كانی شنگال، شه‌ره‌ف شنگالی كه خۆیی و خێزانه‌ی ئاواره‌ی شاری دهۆك بوون ه‌دات و ده‌ڵێت:" ئه‌مرۆ چه‌كدارانی داعش زیاتر له 50خێزانی شه‌نگالی كه زۆربه یان ژن و منداڵن رفاندووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ئێمه گه‌شیتوه‌ته‌وه ئه‌و خێزانانه به‌ره‌و سوریا رفێنراون".
له باره‌ی ره‌وشی ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئێستا له ترسی چه‌كدارانی داعش له چیاكانی شنگالن، ده‌ڵێ: "پێیان وتین كه ئه‌مڕۆش دوو كه‌سی دیكه له تینویه‌تیدا خنكاون و پێویسته لایه‌نه‌كان په‌له بكه‌ن له فریاكه‌وتنی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌وێ ده‌ژین".
PM:05:44:04/08/2014