کەشوهەوای رۆژانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌ندرا

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژانی جه‌ژنی قوربانی ڕاگەیاند و دەڵێت" یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان گەرمیایەكی بەتین دەستپێدەكات". 

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی كشانەوەی تۆپەڵە هەوای گەرم و هاتنی بارستە هەوایەكی نیمچە فێنك لە دەریای ناوەڕاستەوه پێشبینی دەكەم لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما دوو بۆ سێ پله ڕوو لە نزمبونەوه بكات". 

ڕوونیشیکردەوە، پاشان بەشێوەی هەڵكشان و داكشانی چەند پلەیەك گۆڕانكاری لە پلەی گەرما بەردەوام دەبێت و لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئەگەری كەشێكی زۆر گەرم هەیە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوه.

ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی با بەردەوامی هەیە بەڕێژەی (١٥ بۆ ٢٥) كیلۆمەتر بە تایبەتیش لە ناوچەكانی باشووری كوردستان لە نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە هەست بە چالاكی با دەكرێت.



PM:01:45:02/07/2022