هه‌رچه‌نده هه‌واڵ و زانیاری بڵاوده‌کرێته‌وه که هێزی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی ناو شاری شه‌نگالی کردۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ناو شه‌نگال به‌ده‌ست چه‌کدارانی داعشه‌وه‌یه، هێزێک گه‌یشتۆته شاخی شه‌نگال و هێزێکی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لیش له‌وێیه له‌ناو ئاواره‌کاندا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " هێزێکی پێشمه‌رگه گه‌یشتوونه‌ته زنجیره چیای شه‌نگال، به‌ڵام تا ئێستا ناو شاره‌که به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه". ئه‌و سه‌رجاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که نازانرێت تا به‌یانی چی رووده‌دات،" به‌ڵام تا ئێستا ناو شه‌نگال له‌ده‌ست داعشدایه"
سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه کرد که پێشتریش هیزێکی پاراستنی گه‌ل ( شه‌ره‌ڤانانی رۆژئاوا) گه‌یشتوونه‌ته ناو ئاواره‌کان له چیای شه‌نگال.( چیای شه‌نگال پانتاییه‌که‌ی 30 کم چوارگۆشه ده‌بێت ده‌که‌وێته رۆژئاوای شاری شه‌نگاله‌وه، شاخێکی بێ ئاو سه‌وزاییه، وا دوو رۆژ و شه‌وه نزیه‌که‌ی 100 هه‌زار ئاواره‌ی لێیه).
سه‌باره‌ت به خاڵی سنوری ته‌ل کۆچه‌ر (ره‌بیعه)، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و خاڵه سنوریه له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه کۆنترۆلکراوه‌ته‌وه، هێزێکی که‌می پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوه بوون، به‌ڵام یه‌کینه‌کان داعشیان تێکشکاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر رۆژی 3 ی ئاب له‌ته‌لکۆچه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌ڵهاتووی شه‌نگالدا په‌ریونه‌ته‌وه بۆ نێو خاکی سوریا‌و له خاڵه سنورییه‌کانی تری پاریزگای دهۆکه‌وه گه‌راونه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان.