ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تەموزی ٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەگشتی ئاسمانی زۆربەی شارەکان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با لە سەر بەشێک لە ناوچەکانى پاریزگاى سلێمانی، هاوکات مەوداى بینین (٩ - ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزێک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵە، هەروەها خێراى با لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سلێمانى و کەرکوک زیاد دەکات، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو بەرزدەبێتەوە.