کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە ناوچەکانی سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی کەرکوک، هاوکات خێراى با (١٠ بۆ ٢٠)کم دەبێت. 


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی هەندێک هەور لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، لە هەندێ کات خێرای با چالاک دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، هاوکات خێراى با (١٠ بۆ ٢٠)کم دەبێت، هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم. 

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ بەمشێوەیە دەبێت:


AM:10:36:05/07/2022