ئایا پێشمەرگە لە گرتنەوەی رەبیعە بەشداری کرد؟

‌یەکینەکان:ئەرشیف
وا بڕیاربوو یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزێکی پێشمەرگە هەردووکیان پێکەوە پلان دابنێن دیوی عێراقی تەلکۆچەر (رەبیعە) بگرنەوە، بەڵام دوایی هەر یەکینەکان هێرش دەکەن‌و ٨ قوربانی دەدەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند کەرۆژی ٤ ی ئاب نزیکەی ٥٠ پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەچەندین ئەفسەری تیایە لەرەبیعە مابوونەوەو لەگەڵ یەکینەکانی پاراسنی گەل پەیەدە پلان دادەنێن تا هێرش بکەنە سەر ئەو خاڵە سنوریە لەدیوی عێراق، بەڵام دوا ساتی بەر لەهێرش پێشمەرگەکانی یەكێتیش نازانرێت لەبەر چ هۆیەکە بەشداری هێرشەکە ناکەن و یەکینەکان خۆیان هێرش دەکەن و لەئەنجامدا دوای ٨ قوربانی ناوچەکە دەگرنەوەو ئێستا رەبیعە بەدەست شەرەڤانانی پاراستن گەلەوەیە. 




PM:12:31:05/08/2014