بە چوار هه‌لیكۆپته‌ر هاوكاریی ئاوارەكان ڕه‌وانه‌ی شه‌نگال كرا
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه، به 4 فڕۆكه، هاوكاریی خواردن و ئاو و پێداویستی ڕۆژانه، نێررداوه بۆ ئاواره‌كان له چیای شه‌نگال.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێم، به KNNی ڕاگه‌یاند: دوێنێ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه، به سێ فڕۆكه، خواردن و خواردنه‌وه‌و پێداویستی سه‌ره‌تایی ڕه‌وانه‌ی ئاواره‌كانی شه‌نگال كراوه‌و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش هه‌لیكۆپته‌رێكی تر خواردن و خوادنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئاواره‌كان كراوه.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و هاوكارییانه له ڕێگه‌ی په‌رله‌مان‌و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق و ڕێكخروای خێرخوازیی بارزانییه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته ده‌سته‌كه‌یان و ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی چیای شه‌نگالیان كردوه.
داواشی له هاوڵاتییان‌و ڕێكخراوه‌كان كرد، هاوكاریی پێشكه‌ش به ئێزدییه‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ده‌سته‌كه‌یانه‌وه به فڕۆكه وه بگه‌یه‌نرێته ئاواره‌كانی شه‌نگال.
PM:04:12:05/08/2014