داعش دەیەوێت بەرزاییەكی كوشافی بگرێت، پێشمەرگەش بەتوندی وەڵام دەداتەوە
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هێزێكی داعش هەوڵدەدات لەگوندی كوشافی قەزای مەخمور بەرزاییەكی ستراتیجی بگرن، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بەتوندی لێدان دێنەدەستو ئەو هێزە دەشكێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند كە ئەو بەرزاییەی داعش ویستویەتی لەگوندی كوشافی ناوچەی مەخمور كۆنترۆڵِی بكات، شوێنێكی ستراتیجییەو دەڕوانێت بەسەر ناوچەیەكی فراوانی دەشتی مەخموردا، بەڵام پێشمەرگە لێیان هاتوونە دەستو پاش ئەوەی چەندین كوژراو برینداریان دەبێت هێزەكانی داعش پاشەكشە دەكەن.
سەرچاوەیەكی پێشمەرگە لەدەڤەری مەخمور بە سپی میدیای راگەیاند لەپلانی پێشمەرگەدایە هێرش بكاتە سەر هێزەكانی داعش لە گوندەكانی مەخمور و بیانكاتە ئەوبەری ئاوی زێی گەورەوە.
PM:05:47:05/08/2014