ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و ئابوری بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" لە شەش مانگی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە مووچەی فەرمانبەران کە پێنج ملیاری هی داهاتی خۆی بووە و تەنها ٤٠٠ ملیۆنی لە بەغداوە هاتووە".
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
لەبارەی مووچەی مانگی تەموزیش رێباز حەملان باسی لەوەکرد، ئەوە کاری وەزارەتی داراییە، بەڵام ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە و ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا (٢٥ مانگ) مووچە دابەشدەکرێت.
وتیشی" ئەو موچەخۆرانەی مووچەی مانگی شەشیان ورنەگرتووە دوای پشووەکانی جەژن موچەکانیان وەردەگرن، ئەو کێشەیەی دروست بووە بەهۆی عارفەو جەژنەوە بووە".