داعش 500 ئافره‌تیان له شەنگال رفاندووه‌و دەستدرێژییان كردونەتەسەر
پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت چەكدارەكانی داعش لەكاتی داگیركردنی شەنگال 500 ژن‌و كچی ئێزیدییان رفاندوە‌و دەستدرێژییان كردونەتەسەر.
بێستون فایه‌ق، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: "500 ئافره‌تی ئێزیدی له شه‌نگال رفێنراون و ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر كە له‌نێو ئافره‌ته‌كاندا ژن و كچ و ئافره‌تی دووگیان هه‌یه كه ژماره‌یه‌كیان ئازادكراون و ژماره‌یه‌كیشیان كوژراون".
ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: "شوێنی ئافره‌ته رفێندراوه‌كان ئاشكرابووه كه له‌ناو ناوه‌ندێكی وه‌رزشیدان له شاری موسڵ".
بێستون فایه‌ق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه"چه‌كدارانی داعش ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جوان بووه بردوویانه و ئه‌وه‌شی ناشیرین بووه نه‌یان برووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك ته‌رمی زۆر له نه‌خۆشخانه‌كانی شارۆچكه‌ی شنگالدا هه‌ن.
PM:11:49:05/08/2014