ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مرۆ وه‌ک دوا مۆڵه‌ت له‌ناو خۆیدا کۆده‌بێته‌وه‌و کاندیدیكی تر پێشنیار ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه به‌رده‌م هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له به‌غداوه به‌سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ناوخۆیدا کۆده‌بێته‌وه بۆ دیاریکردنی جێگره‌وه‌یه‌کی نوری مالکی که پێده‌چێت چ له‌ناوخۆ و ئێران و ئه‌مه‌ریکاش بیانه‌وێت بگۆڕدرێت، هه‌ریه‌ک له شه‌هرستانی و خوزه‌یه‌ر خوزاعی پاڵێوراوی به‌هێزن بۆ ئه‌و پۆسته.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌گه‌ر مالکی رازینه‌بێت هه‌ریه‌ک له شه‌هرستانی و هادی ئه‌لعامری به‌ته‌واوی جیاده‌بنه‌وه له ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌و ده‌مه پاڵێوراو له لیستی یاسا نه‌بێت و له‌نێو هاوپه‌یمانی شیعه‌دا هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی مالکی، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه کرد که ناوبراو ده‌بێته جێگری سه‌رۆکی عێراق، واته ده‌بێته جێگری د. فواد مه‌عسوم.