وێنە.. لە تەق تەق هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تەمووز هاوڵاتییەک کە پیشەی مامۆستایە  لە سنوری ناحییەی تەق تەق لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە بڵاویکردەوە،  لەگوندی چۆم حەیدەرلە سنوری ناحیەی تەقتەق کارمەندانمان لە تیمی غەواس ( مەلەوان ) ئاگادار کرانەوە لە رووداوی خنکانی هاوڵاتییەک بە ناوی (دڵشاد جلال حمدامین ) تەمەن ( ٤٥) ساڵ  کە خەڵکی شاری هەولێرە دانیشتووی گەرەکی مامۆستایانە پیشە فەرمانبەرە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا .

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ڕاگەیاند "لە ئێستاشدا کارمەندانمان لە تیمی مەلەوانی ،پشکنین وگەڕانیان لە سنورەکە دەست پێکردووە ."

 




PM:05:49:14/07/2022