كۆمپانیایەكی بواری نەوت كارەكانی لە هەرێم رادەگرێت


كۆمپانیایەكی بواری نەوت رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە سەرجەم كارەكانیان لە كێڵگە نوتییەكانی هەرێمی كوردستان رادەگرن.

كۆمپانیای SGS لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بەداخەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە لە وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانمان پێگەیشتووە سەرجەم چالاكی و خزمەتگوزارییەكانمان لە كەرتەكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستانی عێراق رابگیرێت".  
  
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "ئێمە تێدەگەین كە ئەم بڕیارە كۆمپانیاكەمان و هەموو ڕكابەرەكانمان دەگرێتەوە كە لە هەرێمدا كاردەكەن".  
  
كۆمپانیای SGS وتویەتی "ئەوە تێگەیشتنی ئێمەیە جگە لە پابەندبوون بە فەرمانی وەرگیراو هیچ بژاردەیەكی ترمان نییە و لە ئەنجامدا هەموو چالاكیەكانی كەرتی نەوت و گاز لە كوردستان رادەگرین".




AM:11:46:15/07/2022