ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمان کودستان هه‌رێم که‌مال ئاغا رایگه‌یاند" ئه‌مرۆ له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه چه‌کدارانی تیرۆریستی داعش له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌چه‌ندین لاوه هێرشیان کردووه، به‌ڵام له‌هه‌موویاندا تێکمان شکاندوون و زیانی گیانی گه‌وره‌یان لێکه‌وتووه".
ئه‌و به‌رپرسه وتی" به‌یانی ئه‌مرۆ له قۆڵه‌کانی به‌عشیقه، شه‌لالات، گوێر، تلکێف، چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه ئازایانه لێیان هاتۆته ده‌ست و له‌هه‌موو ئه‌و جێگایان شکاندوویان و چه‌ندین کوژراویان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ئاواره‌کانی شاخی شه‌نگالیش هه‌رێم که‌مال ئاغا وتی" گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌و په‌یه‌ده رێره‌وێکیان درستکردووه‌و خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ناو ئاواره‌کان، به‌ڵام هێشتا بارودۆخی ئاواره‌کان زۆر خراپه‌و چونکه ژماره‌یان زۆره‌و دابینکردنی پێداویستی بۆ یه‌و ژماره زۆره زه‌حه‌مه‌ته، به‌ڵام ئه‌و دروستکردنی ئه‌و رێره‌وو گه‌یشتنی گه‌ریلا به ئاواره‌کان هه‌نگاوێکی باشه".