رۆژی به‌رێوه‌بردنی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیاریكرا
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایانگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه 23ی ئابی 2014 كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رێوه‌ده‌به‌ن.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا هاتووه: ماوه‌یه‌كی زۆره كار بۆ ئاماده‌كرنی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌موو پارێزگاگانی هه‌رێمی كوردستان‌و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین، لێره‌دا به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین، رۆژی شه‌ممه 23 ی ئابی 2014، كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان كردووه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداری له‌م كه‌رنه‌ڤاله‌دا بكه‌ن و پشتیوانی بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوایان كردووه: هه‌موو لایه‌ك به‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه، چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن، تاكو ده‌وڵه‌تانی دنیا‌و بڕیاربه‌ده‌ستان له‌وه تێبگه‌ن كه پرسی سه‌ربه‌خۆیی، داخوازیی جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی كوردستانه.
PM:02:28:06/08/2014