پاش ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لیستێکی مووچەی مانگی حەوت بڵاوکرایەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت" خشتەکە ساختەیە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمیب کوردستان بە (ناس کورد)ی ڕاگەیاند" تا ئێستا هیچ خشتەیەکی مووچە ئاڕاستەی گەنجینەکان نەکراوە و بڵاونەکراوەتەوە، ئەو خشتەیەشی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەمنزیکانە بە فەرمی خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت.