مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه که کاتژمێر 2 ی ئه‌مشه‌و 7 ی ئاب له‌هه‌واڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی رووداو له‌مه‌خموره‌وه قسه‌ی ده‌کرد وتی" ئه‌م شاره ئارامه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی گوێریش وه‌زیری ناوبراو وتی" ئێستا ئێمه‌ی تیانین، ره‌نگه داعشی تیابیت، یان نا، به‌ڵام ئێمه خه‌ڵک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌و پلانمان هه‌یه کۆنترۆڵی ده‌که‌ینه‌وه".
ناوبراو خه‌ڵکی کوردستانی ئاگادار کرده‌وه که له‌هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕ پێشمه‌رگه وه‌زعی باشه و هه‌موو هێرشه‌کانی داعشی شکاندووه.